په‌یامی هاوبه‌شی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له‌باره‌ی قه‌یرانی كۆچبه‌رانی سنوری نێوان وڵاتانی بیلاڕوسیا، پۆڵه‌ندا و لیتوانیا و وڵاتانی دیكه
بۆداپیست/ جنێڤ – 18ی تشرینی دووه‌می 2021 فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور و كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له نزیكه‌وه هۆشداری ئه‌و بارودۆخه مرۆییه كاره‌ساتباره‌ن كه له سه‌ر سنوری نێوان بێلاڕوسیا، پۆڵه‌ندا و لیتوانیا ده‌گوزه‌رێت. لانی كه‌م 10 كه‌س ژیانیان له‌ده‌ست داوه، له نێویاندا لاوێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ کە بە هۆی سەرماوە ره‌قبوه‌ته‌وه. بارودۆخه‌كه رۆژبه‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی سه‌رما و سۆڵی زستانێکی دژوار.
فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور پتر لە یەک ملیۆن فرانكی سویسری ته‌رخان كردووه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری بیلاڕوسیا، كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری پۆڵه‌ندا و كۆمه‌ڵه‌ی خاچی سووری لیتوانیا، كه خۆبه‌خش و كارمه‌ندانیان کۆمەکی هه‌زاران كه‌سی لێقەوماو ده‌كه‌ن به خۆراك، ئاو، په‌تۆ و کۆمەکی پزیشکی پێویست. كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ئەم کۆمەکانە ته‌واودەکات به هاوكاریكردن لە دابینکردنی پشتگیری و شارەزایی ته‌كنیكی زێدەتر له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی خاچی سوور، به‌تایبەتی بۆ هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان كۆچبه‌ران و كه‌سه نزیكه‌كانیان و پرسه‌كانی دیكه‌ی پارێزگاری كردن.
بریجێت ئیبیسین، به‌رپرسی هه‌رێمایەتی فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور لە ئه‌وروپا ده‌ڵێت: "خه‌ڵكانێكی زۆر لێقه‌وماو له‌سه‌ر سنوره‌كانن ، كه كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تیان تێدایه، ژنانی دووگیان، هه‌روه‌ها سه‌دان منداڵ – كه زۆرینه‌یان به‌بێ باوانیان یان ئه‌ندامێكی خێزانیان ماونه‌وه‌ته‌وه. ئەمانه چەندەها شه‌وه لەنێو بارێکی دژواری سه‌رمادا ده‌خه‌ون. خۆبه‌خشه‌كانمان توانیان هەندێ کۆمەکی مرۆیی بگه‌یه‌نن، بەڵام زۆریان هێشتا برسی و سه‌رمایانە. ئەمانە دایكان، خوشكان و كوڕان و كیژانن، کەژیانیان گرنگە و ده‌بێت بپارێزرێن و بە سۆز‌و كه‌رامەتەوە رەفتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێن".
مارتن شوێپ، به‌رپرسی هه‌رێمایەتی کۆمیتەی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سووری ئه‌وروپا ده‌ڵێت: " بۆ پارێزگاری كردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه، ته‌ندروستی و كه‌رامه‌تیان، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی ژان و ئازاریان و رێگریكردن له كاره‌ساتی زێدەتر، ته‌واوی هاوبه‌شه‌كانی بزوتنەوەی خاچی سوور و مانگی سوور له‌گه‌ڵ رێكخراوه مرۆییه‌كانی دیکە پێوێستیان بە گەیشتنی پەلە و بێ کۆسپ و تەگەرەیە بە تەواوی کۆچبه‌ران بەوانەی سەر سنووریشەوە. كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور پشتگیری وشارەزایی ته‌كنیكی زێدەتر پێشكه‌شی هاوبه‌شه‌كانی خاچی سوور ده‌كات، به مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خێزانه‌كانیان دابڕاون و پرسەکانی دیکەی پەیوەست بە پارێزگاری کردنیانەوە.
ته‌واوی كۆچبه‌ران، بێ گوێدان بە پێگه‌ی یاساییان، ده‌بێت بەتەواوی دەستیان بگات بە کۆمەکی مرۆیی و پزیشکی وپێویستە پارێزراوبن. گەر پارێزگاری كردنی نێونه‌ته‌وه‌یی بێت، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویست بۆ وڵاتی خۆیان، ده‌بێت له‌هه‌مو كاتێكدا مافی كۆچبه‌ران رێزیان لێ بگیرێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش دەبێت خۆیان بەدوورخەن لە په‌رته‌وازه‌کردنی ئه‌ندامانی خێزانان و مەترسی خستنە سەر‌كه‌رامه‌ت و ژیانیان.
بۆ زانیاری زێدەتر یان ئه‌نجامدانی دیمانه تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به :
له بۆداپیست: جیۆرجیا تریسه‌پیۆتی، 00306971809031, georgia.trismpioti@ifrc.org
له بۆداپیست: كۆرین ئه‌مبه‌ر، 0036704306506, corinne.ambler@ifrc.org
له جنێڤ: فلۆرینا سێریكس، 0041795740636, fseriex@icrc.org
له جنێڤ: روث هیثیرینگتۆن، 0033633288823, rhetherington@icrc.org
په‌یوه‌ست به فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور
فیدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و مانگی سوور گه‌وره‌ترین تۆڕی مرۆییە له سه‌ر ئاستی جیهان، كه 192 كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی خاچی سوور و مانگی سوور لە خۆدەگرێت كه كارده‌كه‌ن بۆ رزگار كردنی ژیان و پارێزگاری كردن له كه‌رامه‌تیان له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
www.ifrc.org - Facebook - Twitter - YouTube
په‌یوه‌ست به كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور
كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور رێكخراوێكی جیاوازی نه‌كه‌ر و بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆیه کە ئه‌رك و كارە مرۆییەکەی خۆی له پارێزگاری كردنی ژیان و كه‌رامه‌تی لێقەوماوانی ناكۆكی چەکداری و دۆخه‌كانی دیكه‌ی توندوتیژی و پیشكه‌ش كردنی كۆمه‌كی مرۆیی، ده‌بینێته‌وه.
www.icrc.org – Facebook – Twitter - Youtube